×

هەواڵەکان

هەواڵەکان

پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/10/12، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی رەشید مستەفا میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە نووسەر ئیسماعیل عەبدوڵڵا خۆشناو و مامۆستا ئاسۆ. لە دانیشتنێکدا، دوای خستنەرووی چەند بیرۆکەیەك و کارو چالکیەکانیان لە لایەن میوانانەوە، سەرۆکی ژوور وێڕای بەخێرهێنان، جەختی لە پاڵپشتی گەنجان و پەرەپێدانی تواناکانیان کردەوە، دەستخۆشی لە کاروچالاکی و بیرۆکەکانیانی کرد، هیوای خواست گەنجان بۆ بیرۆکەکانیان پشت بە کەڵکی ئابووری ببەس

زیاتر

بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کار بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانس و دیدارێکی بازرگانی دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/10/12، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی لە وائل نەسار، لە کۆمپانیای سەما جودی کرد. لە دانیشتنێکدا کە هەریەك لە بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی ژوور و یەکێتی ژوورەکان ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لەسەر رێکخستنی کۆنفڕانس و دیدارێکی بازرگانی لە نێوان بازرگانان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی عەرەبی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی یەکێتی و کۆمەڵە ئابووریەکان، لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە کۆتایی مانگی داهاتوو.

زیاتر

جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/10/9، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژوور، پێشوازیان لە شاندێکی کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی سادق خدر وەیسی، بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری ئێران و شاندێکی پەیوەندیەکانی دەرەوە - بەشی ئێران کرد. لە دانیشتنێکدا، هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە. هەر

زیاتر

رێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی سیستەمی وزەی خۆر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/10/9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، رێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولێکی راهێنان و پەرەپێدان دەربارەی سیستەمی وزەی خۆر لە چوارچێوەی پڕۆژەی (دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران)، لە سەنتەری راهێنان و تەکنەلۆژیای ئەوروپی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. دوای دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی

زیاتر

کار بۆ پتەوکردنی سێکتەری گەشتوگوزار لە نێوان هەولێر و تڕابزۆن دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/10/5، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی خەلیل گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە شاندێکی خاوەنکار و وەبەرهێنەر و رۆژنامەنووسی شاری تڕابزۆنی تورکیا بە سەرۆکایەتی خالید کنالئۆغلو، خاوەنی دەزگای پشووی بێرنلی لە تڕابزۆن کرد. دوای بەخێرهێنان، لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ لەسەر گشت ئەو بڕگە و تەوەرانەی کە دەبنە هۆی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کرا. لە دانیشتنەکەدا پرسی کارکردن لەسەر هەماهەنگی و پەی

زیاتر

سەرۆکی ژوور، پێشوازی لە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەنبار دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/10/5، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی کرد لە عامر خلف علاوی، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەنبار. لە دانیشتنێکدا، خەلیل گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوو، جەخت لە پتەوکردن و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو ژوور کرایەوە، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بازرگانان و پێشخستنی سێکتەرەکانی کەرتی تایبەت

زیاتر

سەرەتای ساڵی داهاتوو، شاندێکی پیشەسازانی ئەستەنبۆڵ سەردانی هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 2025/10/3، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە سەرۆکایەتی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور و بە یاوەری شیرین یەحیا خەلیل و حاجی فەیسەڵ گەردی، سەردانی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵیان کرد لە لایەن ئێردال باهچیڤان سەرۆکی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ و جێگری سەرۆکی ئەو ژوورە و بەشێك لە ئەندامان پێشوازیان لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە بارەگای سەرەکی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ ئەنجامدرا، پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەڵسەنگێندران و گفتوگۆ کرا لەسەر رۆڵی هەردوو ژوور لە پەرەپێدا

زیاتر

ئەستەنبۆڵ بە بەشداری شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر شازدەهەمین کۆڕبەندی ئابووری تورکی - عەرەبی سازکرا

بە ئامادەبوونی، محەممەد شیمشك، وەزیری دارایی، کۆماری تورکیا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، موڕاد ئیڤە، سەرۆك و دامەزرێنەری کۆڕبەندی ئابووری تورکی - عێراقی، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، شیرین یەحیا خەلیل و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەکی بەرچاو لە باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی وڵاتانی عەرەبی و وەبەرهێنەر و خاوەنکار و بەرپرسانی حکومی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری ئەستەنبۆڵ لە وڵاتی تورکیا، شازدەهەمین کۆڕبەندی ئابوو

زیاتر

سەرۆك و ئەندامان، پێشوازیان لە ژمارەیەك لە وەبەرهێنەر و خاوەنکاری تورکی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/9/30، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە ژمارەیەك لە وەبەرهێنەر و خاوەنکاری تورکی لە سێکتەری جیا جیا کرد. لە دانیشتنێکدا، شاندی میوان باسیان لە کار و بەرهەمی خۆیان کرد، ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ وەبەرهێنان و کردنەوەی کارگە لە هەرێمی کوردستان. لە لایەن خۆیەوە، سەرۆکی ژوور، وێڕای دەستخۆشی، ئامادەیی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەك لە چوارچێوەی رێنماییەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆیان

زیاتر

سەرۆکی ژوور، لەگەڵ بەرپرسی بەشەکان و کارمەندانی ژوور کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/9/30، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، راوێژکار و بەڕێوبەری گشتی ژوور، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرسی بەشەکان و گشت کارمەندانی ژوور ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکی ژوور دەستخۆشی لێکردن بەرامبەر ئەرك و ماندووبوونیان لە راپەراندن و رایی کردنی کاروبارەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەر لەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر، چەند تێبینی و سەرنجێك خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

زیاتر

سەرۆکی ژوور بەشداربوو لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشكی نێودەوڵەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/9/30، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، بەشداربوون لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025. لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، سەرۆکی زانکۆ، ڕاگری کۆلێژەکان، مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان ئامادە بوون. سەرۆکی ژوور، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیان، هیوای خواست قوتابیانی دەرچوو هەوڵەکانیان بخەنە گ

زیاتر

بەئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/9/28، بە ئامادەبوونی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەت و گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەنرا، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێبەرە، دەبێتە بناخە و بنەمایەک بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆگ

زیاتر

ژوور پێشوازی لە سەرپەرشتیار و شاندێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەرزی حاجی ئۆمەران دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/9/28، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە شاندێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەرزی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیار و یاوەرانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوبەر و بەرپرسی بەشەکانی ئەم دەروازەیە کرد. لە دانیشتنێکدا کە شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك ئامادەبوو، تیشك خرایە سەر جوڵەی بازرگانی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران. ش

زیاتر

ساڵیادی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار لە سۆران بەرز راگیرا

رۆژی 2025/9/27، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران لە چیای کۆڕەك، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کۆڕبەندێکی گەشتیاری لە کۆڕەکی گەشتیاری بەم بۆنەیەوە سازكرا. تیایدا چەند چالاکیەکی هونەری و ڕۆشنبیری ئەنجامدران. هەر لەمیانی کۆربەندەکە باشترین پڕۆژەی گەشتیاری بۆ 2025 راگەینرا. هاوکات دیبەیتی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و رۆلی وەبەرهێنان لەم بارەیەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.

زیاتر

هەماهەنگی زیاتر بکرێت لە نێوان کەرتی حکومی و تایبەت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/9/25، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی شیرین یەحیا خەلیل و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و شڤان عەبدولرەحمان، ئەمیدناری گشتی یەکێتی ژوورەکان، پێشوازیان لە خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان، راوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پەیوەندیەکانیان کرد. دوای بەخێرهێنان، ئامادەبووان لە ژوور خۆشحاڵ بوون بەم سەردانە، لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر گرنگترین ئەو خاڵانەی کە دەبنە هۆی پێشکەوتنی کەرتی تای

زیاتر

کارگەیەکی دروستکردنی کەرەستەی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/9/25، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی شیرین یەحیا خەلیل و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە ئەسیڵ ئاڕسڵان، بەڕێوبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی ئاڕسڵانی تورکی و شاندی یاوەری کرد. لە دانیشتنێکدا شاندی میوان باسیان لە کار و چالاکی و بەرهەمەکانی کارگەکەیان کرد، رایگەیاند؛ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە، بەرهەمەکانیان هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، نزیکەی 200 بەرهەمی تایبەت بە سێکتەری بیناسازی بەرهەم

زیاتر

شاندێکی ژوور سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/9/25، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و عومەر خدر، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندیەکان لە ژوور، سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کرد، لە لایەن د. عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتیەکە و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لێکرا. لە میانی ئەم سەردانە، سەرۆکی ژوور پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەر لەم سەردانە گفتوگۆ کرا لەسەر هەماهە

زیاتر

بە بەشداری شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

سێیەم پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی خۆراکی وان و گاسترۆنۆمیا لە شاری وان کرایەوە ئەمڕۆ پێشنجشەممە، 2025/9/25 لە شاری وان - تورکیا، لە ئەمساڵدا بۆ جاری سێییەم پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی خۆراکی وان و گاسترۆنۆمیا بە بەشداری 84 کۆمپانیا لە ژێر دروشمی (81 پارێزگا - 81 تام) کرایەوە. لەم پێشانگایە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە پێکهاتبوون لە کامەران محەممەد ساڵح و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداربوون لە رێوڕەسمی کردنە

زیاتر

لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان بە بەشداری شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سیمینارێك پێشکەشکرا

دوای بەشداریکردنی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراکی وان، پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 2025/9/25، هەریەك لە کامەران محەممەد ساڵح و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی وانیان کرد، بەشداربوون لە سیمینارێکی تایبەت لەسەر شاری وان. دوای تەواوبوونی سیمینارەکە، شاندی ژووری هەردوولا ئاڵوگۆڕی دیارییان کرد و جەختیان لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوانیان کردەوە.

زیاتر

ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندەنوسیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/9/24، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، پێشوازیان لە دیدیك ئیکۆ بۆجیانتۆ، باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لە دانیشتنێکدا کە هەریەك لە راوێژکاری ژوور، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان و بەڕێوبەری گشتی ژوور ئامادەبوون، گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ئەندەنوسیا و هەرێمی کوردستان کرا. هەناردەکردنی کاڵاکانی ئەندەنوسیا بۆ بازاڕەکانی هەرێم بە تایبەت بەرهەم و

زیاتر
1 2 3 4 5