×

جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/10/9، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژوور، پێشوازیان لە شاندێکی کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی سادق خدر وەیسی، بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری ئێران و شاندێکی پەیوەندیەکانی دەرەوە - بەشی ئێران کرد.
لە دانیشتنێکدا، هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەر لەم دانیشتنە بەشداری کۆمپانیا و بازرگانان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەردوولا و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان گفتوگۆی لەسەر کرا.
بۆ ئەم مەبەستە وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئامادەکردنی پڕۆگرامێك، شاندێکی حکومی و بازرگانی هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.

بابەتێکی پەیوەندیدار