×

کارگەیەکی دروستکردنی کەرەستەی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/9/25، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی شیرین یەحیا خەلیل و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە ئەسیڵ ئاڕسڵان، بەڕێوبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی ئاڕسڵانی تورکی و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا شاندی میوان باسیان لە کار و چالاکی و بەرهەمەکانی کارگەکەیان کرد، رایگەیاند؛ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە، بەرهەمەکانیان هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، نزیکەی 200 بەرهەمی تایبەت بە سێکتەری بیناسازی بەرهەم دەهێنن و هەناردەی 45 وڵات دەکات، بە نیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا کارگەکەیان لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور، دەستخۆشی لێکردن، ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەك.

بابەتێکی پەیوەندیدار