×

سەرۆکی ژوور، لەگەڵ بەرپرسی بەشەکان و کارمەندانی ژوور کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/9/30، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، راوێژکار و بەڕێوبەری گشتی ژوور، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرسی بەشەکان و گشت کارمەندانی ژوور ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکی ژوور دەستخۆشی لێکردن بەرامبەر ئەرك و ماندووبوونیان لە راپەراندن و رایی کردنی کاروبارەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەر لەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر، چەند تێبینی و سەرنجێك خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

بابەتێکی پەیوەندیدار