ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/9/30، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، بەشداربوون لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، سەرۆکی زانکۆ، ڕاگری کۆلێژەکان، مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان ئامادە بوون.
سەرۆکی ژوور، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیان، هیوای خواست قوتابیانی دەرچوو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ هاتنە ناو جیهانی کارکردن، بە هەموو توانایەکیانەوە بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان.