ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/9/28، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە شاندێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەرزی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیار و یاوەرانی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوبەر و بەرپرسی بەشەکانی ئەم دەروازەیە کرد.
لە دانیشتنێکدا کە شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك ئامادەبوو، تیشك خرایە سەر جوڵەی بازرگانی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.
شاندی میوان ئاماژەیان بە پێشکەوتنی ئەم دەروازەیە کرد لە هەموو روویەکەوە، ئەمەش کاری کردۆتە سەر بەرزکردنەوەی زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم دەروازەیە .
هەر لەم دانیشتنە، تیشك خرایە چەند کێشە و گرفتێك، بە ئامانجی چارەسەرکردنی، هەماهەنگی نێوان ژوور و مەرزی ناوبراو جەختی لەسەر کرایەوە هەروەها بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە بازرگانان گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی نوێنەرایەتی ژوور کرا لەو مەرزە.