×

سەرەتای ساڵی داهاتوو، شاندێکی پیشەسازانی ئەستەنبۆڵ سەردانی هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ هەینی 2025/10/3، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە سەرۆکایەتی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور و بە یاوەری شیرین یەحیا خەلیل و حاجی فەیسەڵ گەردی، سەردانی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵیان کرد لە لایەن ئێردال باهچیڤان سەرۆکی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ و جێگری سەرۆکی ئەو ژوورە و بەشێك لە ئەندامان پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە بارەگای سەرەکی ژووری پیشەسازی ئەستەنبۆڵ ئەنجامدرا، پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەڵسەنگێندران و گفتوگۆ کرا لەسەر رۆڵی هەردوو ژوور لە پەرەپێدانی و زیادکردنی چالاکی لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا كرا.
لەم سەردانە هەردوولا بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر توانای پیشەسازی و بازرگانی، جەخت لەسەر شوێنی ستراتیژی هەولێر کرایەوە و گرنگی پەرەپێدانی پرۆژە هاوبەشەکان خرایە ڕوو. ئاماژە بەوە کرا کە کۆمپانیاکانی تورکیا گەورەترین گرووپی وەبەرهێنەرن لە هەرێمی کوردستان. جەخت لەسەر ئەگەری پەرەپێدانی زیاتری ئەم توانایە کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە، بیناسازی، رستن و چنین و خۆراك.
هەر لەم سەردانە جەخت لە هەماهەنگی و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر کەرتی بازرگانی و ئابووری هەردوولا، لەم بارەیەوە وا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی پیشەسازی ئەستەنبۆڵ شاندی هەولێر بکەن.

بابەتێکی پەیوەندیدار