×

لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان بە بەشداری شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سیمینارێك پێشکەشکرا

دوای بەشداریکردنی شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراکی وان، پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 2025/9/25، هەریەك لە کامەران محەممەد ساڵح و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی وانیان کرد، بەشداربوون لە سیمینارێکی تایبەت لەسەر شاری وان.
دوای تەواوبوونی سیمینارەکە، شاندی ژووری هەردوولا ئاڵوگۆڕی دیارییان کرد و جەختیان لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوانیان کردەوە.

بابەتێکی پەیوەندیدار