ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/10/12، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی لە وائل نەسار، لە کۆمپانیای سەما جودی کرد.
لە دانیشتنێکدا کە هەریەك لە بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی ژوور و یەکێتی ژوورەکان ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا لەسەر رێکخستنی کۆنفڕانس و دیدارێکی بازرگانی لە نێوان بازرگانان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی عەرەبی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی یەکێتی و کۆمەڵە ئابووریەکان، لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە کۆتایی مانگی داهاتوو.