×

رێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی سیستەمی وزەی خۆر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/10/9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، رێوڕەسمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولێکی راهێنان و پەرەپێدان دەربارەی سیستەمی وزەی خۆر لە چوارچێوەی پڕۆژەی (دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران)، لە سەنتەری راهێنان و تەکنەلۆژیای ئەوروپی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
دوای دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکە، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواستن و تیشکی خستەسەر گرنگی بەرهەمهێنانی وزەی پاك و پەرەپێدان و بایەخ دان بەم سیستەمە، گرنگی دان بە ژینگە.

بابەتێکی پەیوەندیدار