×

شاندێکی ژوور سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/9/25، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و عومەر خدر، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندیەکان لە ژوور، سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کرد، لە لایەن د. عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتیەکە و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لێکرا.
لە میانی ئەم سەردانە، سەرۆکی ژوور پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەر لەم سەردانە گفتوگۆ کرا لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوولا و ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی بازرگانی هاوبەش تایبەت بەو بوارانەی کە پەیوەندی بە هەردوولاوە هەیە.

بابەتێکی پەیوەندیدار