×

مێژووی هەولێر

مێژووی هەولێر

هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌، ژماره‌ى دانیشتوانى ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س و به‌ قه‌زاو ناحیه‌كانى له‌ (1.500.000) تێده‌په‌رێت.

هه‌ولێر به‌ شاره‌ كۆنه‌كانى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا ژیانى تێدا به‌رده‌وامه‌، زۆر له‌ زانایان هه‌ولێر به‌ لانكه‌ى مرۆڤایه‌تى داده‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر له‌ نزیكى ئه‌و شاره‌یه‌ و له‌ جیهاندا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌.

به‌ڵگه‌ مێژووییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێش 60-65 هه‌زار ساڵ ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ و ئه‌م شاره‌ بێ دانیشتوان نه‌بووه‌.

مێژووى قه‌لاى هه‌ولێر بۆ (6000) ساڵ پێش زایین ده‌گه‌رێته‌وه‌.

هه‌ولێر هێماى پێكه‌وه‌ ژیانى نه‌ته‌وه‌ى جیاواز و ئاینى جیاوازه‌.

جگه‌ له‌ خه‌ڵكى ره‌سه‌نى شاره‌كه‌ خه‌ڵكى سه‌رجه‌م وڵاتانى دنیا و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كوردى سوریا و توركیا و ئێران و عه‌ره‌بى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق له‌و شاره‌دا زۆر به‌ئاسووده‌یى و به‌و په‌ڕى ئازادى ده‌ژین.

جوگرافیای هەولێر

هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌شاره‌كانى كوردستان ، له‌باكورى عێراق یان باشوورى كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شى باكورى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى وڵاتى توركیا دایه‌ و رۆژهه‌ڵاتى له‌ ئێران و رۆژئاواى له‌سوریایه‌ به‌هۆى دابه‌ش كردنى كوردستان به‌سه‌ر ئه‌م چوار وڵاته‌وه‌ .

هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵى پانى (45-35-37) و هێڵى درێژى (43-45) له‌نێوان زێ ى بچوك و زێ ى گه‌وره‌.
سنورى ئه‌م شاره‌:
له‌باكور شارى دهۆك و وڵاتى توركیا 
له‌باشور شارى كه‌ركوك 
له‌رۆژهه‌ڵات شارى سلێمانى و وڵاتى ئێران 
له‌رۆژئاوا شارى موسل 

به‌رزترین شوێنى شار قه‌ڵاكه‌یه‌تى كه‌به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 414 مه‌تر له‌ئاستى ده‌ریا.
هه‌ولێر جیا كه‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى شاخاوى و ده‌شتى هه‌ولێر له‌باكوریه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر چیاى هه‌یه‌ وه‌ك سه‌فین ، هه‌ندرێن، كوره‌ك، حه‌سارۆست  و له‌باشور ده‌شتێكى زۆر پان و به‌رینى هه‌یه‌ ساڵانه‌ گه‌نم و جۆیه‌كى زۆرى لێ ده‌چێنرێت.

ئابووری هەولێر

هه‌ولێر هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ خاڵى په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوان شاره‌كانى كوردستان و شاره‌كانى وه‌ك موسل و به‌غدا بووه‌.

هه‌ولێر جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ پایته‌ختى هاوینه‌ى عێراقه‌ ، ئه‌مڕۆ جگه‌ 

له‌وه‌ى كه‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌ پایته‌ختى ئابوورى عێراقه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كوردستان به‌ده‌روازه‌ى ئابوورى عێراق ده‌ناسرێت .

 

به‌ هۆى بارى ئارامیه‌وه‌ ، هه‌ولێر بنكه‌یه‌كى بازرگانى به‌هێزه‌ و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌كۆمپانیاى بازرگانى خۆماڵى و هه‌رێمى و جیهانى تێدایه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كارده‌كه‌ن .

ساڵانه‌ زیاتر له‌ (15) پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى و پسپۆرى به‌ به‌شدارى سه‌دان كۆمپانیاى جیهانى ده‌كریته‌وه‌، شارى هه‌ولێر زه‌مینه‌ى له‌بارى هه‌یه‌ بۆ كارى كشتوكاڵى پیشه‌سازى و به‌ چاندنى گه‌نم و جۆ به‌ناوبانگه‌ له‌په‌روه‌رده‌كردنى ئاژه‌ڵ و جۆرایه‌تى به‌رهه‌مه‌كانى ئاژه‌ڵدا پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه‌ له‌سه‌رئاستى عێراقدا ، 

ناوچه‌ شاخاویه‌كانیشى به‌ به‌رهه‌مى ترێ و هه‌نارو هه‌رمى و هه‌نجیر و سێو و  گوێز ...تد به‌ناوبانگه‌ 

به‌سه‌دان كارگه‌ى پیشه‌سازى له‌و شاره‌دا هه‌یه‌ .

هه‌ولێر بنكه‌یه‌كى بازرگانیه‌ بۆهه‌موو عێراق ، له‌هه‌ولێره‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌موو عێراق ده‌نێردرێ ، چه‌ندین كۆمپانیاى هێنانى ئۆتۆمبێل و پیشانگاى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك نیسان و تویوتا و شوفرلێت و سكودا و ... له‌وشاره‌دا هه‌یه‌ .

 

به‌شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌ڵكى ئه‌وشاره‌ له‌بوارى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و بازرگانى و گه‌شتیارى خه‌ڵكین ، به‌شێكى زۆریش له‌ دام و ده‌زگاى حكومه‌ت كارده‌كه‌ن .

گەشتوگوزاری هەولێر

هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، شارێکی مێژوویی و گەشتیاریی گرنگە کە سەرنجی زۆرێک لە گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ خۆی ڕادەکێشێت. ئەم شارە کۆنەی کوردستان، بە هۆی تایبەتمەندی مێژوویی، کولتووری، و سروشتی تایبەتی خۆی، بووەتە ئامانجێکی گرنگی گەشتیاران.
قەڵای هەولێر، وەک ناوەندێکی سەرەکیی شار، خاڵێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە. ئەم قەڵایە مێژوویەکی زیاتر لە هەزار ساڵەی هەیە و وەک مۆزەخانەیەکی زیندووی کلتووری کوردی دەبینرێت. گەشتیاران بە بینینی ئەم شوێنە، دەتوانن بە قووڵی ئاشنای مێژوو و کلتووری کوردی بن.
لە ڕووی سروشتەوە، هەولێر دەوڵەمەندە بە شوێنە سەرنجڕاکێشەکان. دەوروبەری شار، بە کێوەکانی زاگرۆس و دەشت و بەرەکانی پڕ لە دار و گژوگیا، دیمەنێکی جوانی سروشتی پێشکەش دەکات. باخچە و پارکە گشتیەکەی وەک پارکی سامی عبدالرحمان، پارکی شانەدەر، و باغی شار، شوێنی گونجاون بۆ پشووی گەشتیاران.
لە ڕووی کلتووری و ئایینیشەوە، هەولێر جۆراوجۆرییەکی زۆری هەیە. مزگەوت و کڵێساکان، موزەخانەکانر، و ناوچە کۆنەکەی شار، هەموویان بەڵگەن لەسەر فرەڕەنگی کلتووری ئەم ناوچەیە. گەشتیاران دەتوانن لەم شوێنانە نزیک ببنەوە و لە نزیکەوە ئەزموونی کلتووری کوردی بکەن.
لە بواری خواردن و چێشتخانەشدا، هەولێر ناسراوە بە خواردنە خۆماڵی و ناوازەکانی. چێشتخانە کوردییەکان، کافتریا مۆدێرنەکان، و بازاڕی گەورەی شار، هەموویان ئەزموونێکی تایبەت بۆ گەشتیاران دەڕەخسێنن.
گرنگترین خاڵ لەم بارەیەوە ئەوەیە کە هەولێر تەنها شوێنێک نیيە بۆ بینین، بەڵکو شوێنێکە بۆ ژیان و تێگەیشتن. گەشتیاران دەتوانن لێرەدا ئەزموونێکی بێ وێنە لە کلتوور، مێژوو، سروشت، و میوانداریی کوردی بکەن.