ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/9/30، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە ژمارەیەك لە وەبەرهێنەر و خاوەنکاری تورکی لە سێکتەری جیا جیا کرد.
لە دانیشتنێکدا، شاندی میوان باسیان لە کار و بەرهەمی خۆیان کرد، ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ وەبەرهێنان و کردنەوەی کارگە لە هەرێمی کوردستان.
لە لایەن خۆیەوە، سەرۆکی ژوور، وێڕای دەستخۆشی، ئامادەیی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەك لە چوارچێوەی رێنماییەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست.