ۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی رایی کردنی مامەڵەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/10/27، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی ژوور کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکە، کە د. محەممەد شەهاب، سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، سەرۆکی ژوور، وێڕای دەستخۆشی لە هەمبەر هەوڵ و ماندووبوونەکانیان، جەختی لە پێشکەشکردنی