×

سیمینارێك دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا تایلاندیەکان سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/9/8، بە ئامادەبوونی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خەلیل گۆران و حاجی فەیسەڵ گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تایلاند و هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی تایلاند لە وڵاتی ئوردن بە هەوکاری زانکۆی جیهان - هەولێر، سیمینارێك دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکان و پەرەپێدانی بازرگانی لە نێوان تایلاند و هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی بۆنەکان لە زانکۆی جیهان لە شاری هەولێر سازکرا.
لەم سیمینارەدا چەند وتەیەك دەربارەی وەبەرهێنان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان پێشکەشکران، لە پاشان چەند پانێڵێك پێشکەشکران و گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر ئەم بابەتە بەڕێوەچوو.

بابەتێکی پەیوەندیدار