ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8/9/2025، به ئاماده‌بوونى سه‌روه‌ر كه‌مال هاوارى، بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان، گه‌يلان حاجى سه‌عيد، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، بێرتريله سنۆيه‌ر، جێگرى كونسوڵى گشتيى شانشينى هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، خەلیل گۆران، حاجی فەیسەڵ گەردی و رەشید مستەفا میرخان، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵ و ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆكى رێكخراوه ئابووريه‌كانى شارى هه‌ولێر و نوێنه‌ران و خاوه‌ن 10 كۆمپانياى هۆڵه‌ندى له سێكته‌رى جياواز و به‌شێك له خاوه‌نكارانى شارى هه‌ولێر، ديدارێكى بازرگانى له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر سازكرا.
له سه‌ره‌تاى ديداره‌كه گه‌يلان حاجى سه‌عيد، سه‌رۆكى ژوور وتارى به‌خێرهێنانى پێشكه‌شكرد، له وته‌كه‌يدا خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه نيشاندا و به گرنگى وه‌سف كرد، رايگه‌ياند ئه‌م سه‌ردانه ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌هێزى په‌يوه‌نديه ئابوورى و بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندايه.
سه‌رۆكى ژوور وتى: ئێمه له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ئه‌م سه‌ردانه به ده‌رفه‌تێك ده‌زانين بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى هاوكارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان، ئاڵوگۆڕى شاره‌زايى و ئاگاداربوون له توانكانى هه‌ردوولا.
وتيشى: هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى ئومێد به‌خشى وه‌به‌رهێنانى تێدا فه‌راهه‌مه له بواره‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى، وزه، گه‌شتيارى، فێركردن و ته‌ندروستى، دڵنيايي خۆى نيشاندا كه شاره‌زايى كۆمپانيا هۆڵه‌نديه‌كان ده‌توانن شوێنى به‌رچاو ببينن له‌م بوارانه‌دا.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پابه‌نده به پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكاريه‌ك بۆ كۆمپانيا هۆڵه‌نديه‌كان.
له درێژه‌ى وته‌كه‌يدا سه‌رۆكى ژوور ئاماژه‌ى به چه‌ند داتايه‌ك كرد رايگه‌ياند: كه هه‌نارده‌ى هۆڵه‌ندا بۆ عێراق 1.2 مليار دۆلاره كه زۆرينه‌ى كشتوكاڵ و پێداويستيه‌كانيه‌تى له هه‌مان كات دا هه‌نارده‌ى عێراق بۆ هۆڵه‌ندا 5 مليار دۆلاره كه خۆى له نه‌وت ده‌بينێت.
سه‌رۆكى ژوور له درێژه‌ى وته‌كه‌يدا داواى له جێگرى كونسوڵ كرد كه هه‌ماهه‌نگ بن بۆ به‌ستن و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانيه‌كانى هۆڵه‌ندا.
سه‌روه‌ر كه‌مال هاوارى، بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان، له وته‌يه‌كدا تيشكى خسته‌سه‌ر رێكارى تۆمارى كۆمپانيا و كارگه‌كان له لايه‌ن وه‌زاره‌تى پيشه‌سازيه‌وه هه‌موو ئاسانكاريه‌كى بۆيان نيشاندا، رايگه‌ياند: 3,700 كۆمپانياى بيانى لقيان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه، 29 كۆمپانيا هۆڵه‌ندين له‌و ژماره‌يه 26 كۆمپانيا له شارى هه‌ولێرن هه‌روه‌ها 1,700 بڕاندى خۆماڵى و بيانى له هه‌رێمى كوردستان تۆماره، 44 له‌و بڕاندانه هۆڵه‌ندين.
بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى هۆڵه‌ندا كاراتر بێنه ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌شداربن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.
دواتر بێرتريله سنۆيه‌ر، جێگرى كونسوڵى گشتيى شانشينى هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر خۆشحاڵى خۆى نيشاندا كه په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كان به‌ره‌وپێشچوونێكى باشيان به‌خۆيه‌وه بينيوه به تايبه‌ت له سێكته‌رى كشتو‌كاڵى، وتيشى وه‌كو كونسوڵخانه به‌رنامه‌ى باشمان هه‌يه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه جێبه‌جێبكه‌ين و له داهاتوودا به شاندى بازرگانى تر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين.
دواى ناساندنى كۆمپانياكانى هه‌ردوولا له لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رى په‌يوه‌نديه‌كان له ژوور پرێزنته‌يشنێك له‌سه‌ر ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و چالاكيه‌كانى ژوور پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
وا بڕياره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له هۆتێل رۆتانا ديدارێكى بازرگانى B2B له نێوان كۆمپانيا هۆڵه‌نديه‌كان و كۆمپانيا خۆماڵيه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.