ەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/9/11، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی خەلیل گۆران و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە شاندێکی پارێزگای بەسڕە بە سەرۆکایەتی هیشام ئەلعامری، یاریدەدەری پارێزگاری بەسڕە.
شاندەکە پێکهاتبوون لە، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە، سەرۆکی ژووری بازرگانی بەسڕە، سەرۆکی ژووری پیشەسازی بەسڕە و سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی بەسڕە و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی بازرگانی و دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا بە ئامانجی خزمەتکردنی کەرتی بازرگانی و ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەم دانیشتنە، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، تیشکی خستەسەر کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە کۆسپێکی گەورەی خستۆتە بەردەم بازرگانان و خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست شاندی میوان هاوکاربن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.
شاندی میوان، رایانگەیاند، بەهۆی گرفت و کێشەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بەهەمان شێوە کاری کردۆتە سەر بازرگانان و خاوەنکارانی شاری بەسڕە، جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە.
هەر لە دانیشتنەکە، باس لە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی (ساڵۆنی بەسڕەی بازرگانی بۆ رێگای پەرەپێدان) کرا، کە بە سەرپەرشتی دامەزراوەی GIZ سازکرا، هەردوولا هاوڕابوون لە سازدانی (ساڵۆنی هەولێر) بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا.