بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری بازرگانی B2B لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵیەکان، 30 کۆمپانیای شاری کۆنیای وڵاتی تورکیا لە هەولێرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/9/10، بە ئامادەبوونی کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و رێکخراو و کۆمەڵە ئابووریەکان، لە هۆتێل دێدەمان لە شاری هەولێر، دیداری بازرگانی لە نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و 30 کۆمپانیای شاری کۆنیا بەڕێوەچوو.
لەم دیدارە، کۆمپانیا بەشداربووەکان نوێترین بەرهەمەکانیان نمایش کرد و ئامادەی کارکردنی هاوبەش و ناردنی بەرهەماکانیانن بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.