ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/8/25، بە ئامادەبوونی شیرین یەحیا خەلیل و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لە هۆتێل رامادا لە شاری هەولێر، دیدارێکی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیا خۆماڵیەکان و کۆمپانیا تورکیەکان (گشت سێکتەرەکان) سازکرا.
لە دیدارەکەدا کە نەواف کلیچ، سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیشەسازان و بازرگانانی تورکیا (USIAD) و ژمارەیەك لە خاوەنکار و بازرگانان و بەرپرسان ئامادەبوون، شیرین یەحیا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور وتەیەکی پێشکەش کرد، تیایدا پشتگیری ژووری بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە دیدارانە نیشاندا، سوپاسی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیشەسازان و بازرگانانی تورکیا (USIAD) کرد بۆ رێکخستنی ئەم دیدارە، هیوای سەرکەوتنی بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی بەشداربوو لەم دیدارە خواست.