هه‌رێمى كوردستانيش وه‌كو هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدڕاڵ ئابووريه‌كه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى وابه‌سته‌ى عێراق بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌ت كابينه‌ى نۆ توانيويه‌تى چه‌ندين پڕۆژه‌ى ستراتيژى به ئه‌نجام بگه‌يه‌نێت (دروستكردنى چه‌ندان به‌نداوى گه‌وره و پڕۆژه‌كانى گلدانه‌وه‌ى ئاو، رێگا و بانى مۆدێرنى ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تى، پاڕك و باخچه، باڵاخانه و بنياتنان، پرۆژه خزمه‌تگوزاريه ستراتيژيه‌كان و چه‌ندان پڕۆژه‌ى هاوچه‌رخ له گشت سێكته‌ره‌كان به گشتى و سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و پيشه‌سازى به تايبه‌ت).
هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا بووه‌ته جێگاى سه‌رنج و بايه‌خدان له لايه‌ن كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتان، رۆژ به رۆژ كۆمپانياكان و وه‌به‌رهێنه‌ران زياتر روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌هۆى فه‌راهه‌مكردنى ئارامى و ئاسايش و له‌بارى كه‌شى وه‌به‌رهێنان و پشتيگرى حكومه‌ت بۆيان، به‌رده‌وامى كردنه‌وه‌ى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و سازدانى كۆنفڕانس و بۆنه ئابووريه‌كان و خستنه‌روو و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان، شايه‌دى ئه‌م راستيه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌رده‌م هه‌وڵدراوه كه پێش به‌م پێشكه‌وتنانه بگيرێت له رێگه‌ى گرفت دروستكردن بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بژێوى ژيانى خه‌ڵكه‌كه‌ى و بازرگانان و خاوه‌نكاران، له لايه‌ن عێراقه‌وه.
گرفت دروستكردن بۆ بژێوى خه‌ڵك به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى موچه و بێبه‌شبوونيان له گشت ئيمتيازاته‌كان وه‌كو پێشينه‌ى عه‌قارى و قه‌رزى بانك و پێشينه‌ى هاوسه‌رگيرى و ...
گرفت دروستكردن بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكان به‌هۆى رێگريكردن له ناردنى كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق و بێبه‌شبوونيان له گشت هاوكارى و ئيمتيازاته‌كان هاوشێوه‌ى شاره‌كانى تر‌ى عێراق و هه‌روه‌ها رێگريكردن و نه‌هێشتنى بوون به خاوه‌ن ئابووريه‌كى سه‌ربه‌خۆ.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ئێمه وه‌كو ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر هه‌رده‌م پاڵپشت و داكۆكيكارى سه‌رسه‌ختى بازرگانان، خاوه‌نكاران، خاوه‌ن كۆمپانيا و پيشه‌وه‌رانى خۆمان ده‌بين و هاوكار و هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى كوردستانين له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زياترى كوردستان.
وه‌كو سه‌رۆك، جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، هه‌ميشه له كۆبوونه‌وه و پێشوازى شانده ئابووريه‌كانى وڵاتان و سه‌ردانه‌كانمان بۆ ده‌ره‌وه، جه‌ختمان له‌و راستيه كردۆته‌وه و سه‌رنجمان راكێشاون بۆ سه‌ردانى كردنى هه‌رێمى كوردستان و وه‌به‌رهێنان و كاركردن و كردنه‌وه‌ى لقى كۆمپانياكانيان، هه‌ميشه دووپات‌مان كردۆته‌وه كه پشتگير و پاڵپشتى هه‌ر لايه‌نێك ده‌بين كه ئامانج خزمه‌ت گه‌ياندن بێت به ئابوورى هه‌رێمى كوردستان.
گەیلان حاجی سەعید
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر