ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/8/12، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری شیرین یەحیا خەلیل و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوبەری گشتی ژوور، سەردانی کونسوڵگەری گشتی ئیماراتیان کرد لە شاری هەولێر لە لایەن خاتوو شەیخە فەرحان کوسنوڵی گشتی ئەو وڵاتە پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا شاندی ژوور، پیرۆزباییان لە کونسوڵگەری گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لە سەردانەکە، گفتوگۆ کرا لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی ژوور هیوای خواست کە کونسوڵ هاوکار بێت لە هێنانی وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بۆ وەبەرهێنان کردن و کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانیان لە شاری هەولێر.
لە لایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی، پێشنیاری ئەنجامدانی وەرشەیەکی کرد لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی هەردوولا، تایبەت بە بابەتی رەوشی وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە جێگری سەرۆکی ژوور، ئامادەیی ژووری بازرگانی نیشاندا بۆ رێکخستنی ئەم وەرشەیە.