×

وەزارەتی ناوخۆ و ژووری بازرگانی، کارئاسانی زیاتر بۆ پێدانی چەند مۆڵەتێك دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/8/11، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بە یاوەری شڤان عەبدولرەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان و هێمن فاروق نانەکەلی بەڕێوبەری گشتی ژوور و د. سەڵاحەددین ئەحمەد، راوێژکار لە ژوور، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد لە لایەن د. هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ کرا لەسەر پێداچوونەوە بە چەند رێنماییەك تایبەت بە کۆمپانیاکانی وەرگرتنی ڤیزا و مۆڵەتی پێشانگاکانی کڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێل و هەروەها رێکخستنی کاروباری کۆمپانیاکانی کڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێل لە لایەن بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لەم بارەیەوە، د. هێمن میرانی، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو ئاسانکاریەك بۆیان و پێداچوونەوە بە رێنماییەکان، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، دەستخۆشی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

بابەتێکی پەیوەندیدار