×

جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی پڕۆژەی (پاڤیلۆن بای رامس) یان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە، 2025/8/10 هەریەك لە کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی پڕۆژەی (پاڤیلۆن بای رامس)یان کرد لە شاری هەولێر، لە لایەن ستاف و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا، لە لایەن ستاف و سەرپەرشتیاران، گرنگی پڕۆژەکە بەگشتی و نەخشە و رووبەری پڕۆژەکە بۆ ئامادەبووانی ژوور روونکرایەوە.
هەر لە میانی سەردانەکەیان شاندی ژوور، پڕۆژەکەیان بەسەر کردەوە لە نزیکەوە چاویان کەوت بە یەکەکان و دیزاین و پێکهاتەی ئەم پڕۆژەیە.
شاندی ژوور، جەختیان لە پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ ئەم پڕۆژەیە و گشت ئەو پڕۆژانە کردەوە، کە هۆکارێکی گرنگن بۆ بوژانەوەی زیاتری کەرتەکانی بنیاتنان و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

بابەتێکی پەیوەندیدار