ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30/7/2025، مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونى، خه‌ليل گۆران، شيرين يه‌حيا خه‌ليل و ئيبراهيم محه‌ممه‌د ئاغا، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، پێشوازيان كرد له ژماره‌يه‌ك خاوه‌ن كارگه‌ى دروستكردنى كه‌لوپه‌ل و مه‌كينه‌ى كشتو‌كاڵى توركى.
دواى به‌خێرهێنان، له دانيشتنێكدا كه هه‌ريه‌ك له به‌ڕێوبه‌رى گشتى و راوێژكارى ژوور ئاماده‌بوون، شاندى ميوان باسيان له كار و چالاكى و به‌رهه‌مى كارگه‌كانيان كرد لە دروستکردنی جۆرەها ئامێری کێڵان و چاندن و دروێنەی بەرهەمی کشتوکاڵی، کە بنکەی سەرەکیان لە شاری ئەستەنبۆڵە له وڵاتى توركيا، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى خۆيان نيشاندا به كردنه‌وه و دامه‌زراندنى لقى كارگه‌كه‌يان له شارى هه‌ولێر به چه‌ند قۆناغێك.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى ژوور، ده‌ستخۆشى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى لێ‌كردن، ئاماده‌يى و هاوكار و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا بۆيان.
جێگرى سه‌رۆكى ژوور، باسى له كار و چالاكى كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى توركيا كرد له گشت سێكته‌ره‌كان له شارى هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌ت كابينه‌ى 9 بۆ بوژانه‌وه‌ى سێكته‌رى كستوكاڵ كرد له هه‌رێمى كوردستان.