×

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/6/24، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری کامەران محەممەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و د. سەڵاحەددین ئەحمەد راوێژکار لە ژوور و شڤان عەبدولرەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان، سەردانی سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میریان کرد لە لایەن د. کەمال وەرتی، بەڕێوبەری گشتی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا، شاندی ژوور چەند داواکاریەکیان تایبەت بە کارئاسانی بۆ بازرگانان، پیشەوەران و خاوەن کۆمپانیا و نوسینگەکانی تایبەت بە کڕین و فڕۆشتنی خانووبەرە و زەوی پێشکەش بە بەڕێوبەری گشتی باجی دەرامەت کرد، بە خۆشحاڵیەوە د. کەمال وەرتی، داواکاریەکانی قبوڵ کرد و ئامادەیی نیشاندا بۆ جێبەجێکردنی.
لە لایەن خۆیانەوە ئامادەبووان لە ژوور، وێڕای دەستخۆشی، سوپاسی ناوبراویان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.

بابەتێکی پەیوەندیدار