×

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/6/15، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و شاندی یاوەری.
لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەنجامدانی لوتکەیەکی دۆستایەتی و بازرگانی لە شاری هەولێر، لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی (تورکیا، ئازەربێجان و قوبڕسی تورکی)، بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بە بەشداری لایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، پاش رێکخستنی کاروبارەکان، بڕیار لە شوێن، کاتەکەی، پڕۆگرام و ناوەڕۆکی لوتکەکە بدرێت.

بابەتێکی پەیوەندیدار