×

ئورمیە، کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بازرگانی و هەلی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری ئازەربێجانی رۆژئاوا سازکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/6/12، بە بەشداری ئیبراهیم محەممەد ئاغا و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و رەسول حاجی عومەر، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەڵەبجە و ژمارەیەك لە خاوەنکار و وەبەرهێنەرانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و چەند وڵاتێکی تر، کۆنفڕانسی بازرگانی و هەلی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری لە ئازەربێجانی رۆژئاوا لە شاری ئورمیە سازکرا.
لە کۆنفڕانسەکەدا هەلەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی شاری ئورمیە و تواناکانی ئەم شارە بۆ ئامادەبووان خرایە روو، هەروەها هانی وەبەرهێنەرانی بەشداربوویان دا کە وەبەرهێنان بکەن لە گشت سێکتەرەکانی ئەم پارێزگایە.
لە میانی کۆنفڕانسەکەدا، بەشداربووان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، چەندین دیداریان لەگەڵ ئامادەبووانی ئەم کۆنفڕانسە سازکرد، هانیان دان کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بە ئامانجی وەبەرهێنان کردن و دامەزراندنی کارگە، بە تایبەت لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و پیشەسازی.

بابەتێکی پەیوەندیدار