×

ژوور پێشوازی لە بەرپرسی کاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و شاندی یاوەری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/4/22، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی حاجی ئیسماعیل سورچی و سالار سەڵاح خۆشناو، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە خاتوو هۆڵی رادکلیڤ، بەرپرسی کاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و شاندی یاوەری.
دوای بەخێرهێنان، لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ لەسەر رەوشی ئابووری، بازرگانی و هەلەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.
کامەران سەڵاح باجگر، داوای لە شاندی میوان کرد کە هانی کۆمپانیا و خاوەنکارانی ئەمریکا بدەن بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری نیشاندا بۆیان بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەك.
خاتوو هۆڵی رادکلیڤ، سوپاسی ئەم پێشوازیە گەرمەی کرد کە لە خۆیی و شاندی یاوەری کرا، وتی؛ سەرباری ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەلی کار و وەبەرهێنان لە گشت سێکتەرەکان هەیە، لە هەمان کات دا کەشێکی لە بار و ئارامیش هەیە، ئەمەش فاکتەرێکی بەهێزە بۆ راکێشانی زیاتری کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریشی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیەکانی.
هەر لەم دانیشتنە، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی تری تایبەت بە بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرا.

بابەتێکی پەیوەندیدار