ئەمڕۆ سێشەممە، 2025/4/15، لە هۆڵی کۆنفڕانسی کەمپی یەکی زانکۆ، لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسان، بە سەرپەرشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر - پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر، سیمپۆزیۆمی (دیدگای داهاتوو، دەرمانسازی بۆ ساڵی 2050) بەڕێوەچوو.