ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجشەممە، 2025/4/17، بە سەرۆکایەتی عەبدولرەزاق ئەلزوهەیری سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەرجەم سەرۆك ژوورەکانی بازرگانی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە شاری بەغدا، کۆبوونەوەی خولی 13/38 یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق سازکرا.
لەم کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان کێشە و گرفتەکانی بازرگانان و پیشەوەرانیان باس کرد و هەروەها سەرنج و پێشنیار و راسپاردەی ژوورەکان خرانە روو.