×

هێڵێکی نوێ ی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر - ئەسینا کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/4/15، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، جۆرجیۆس ئەلمانۆس، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، کونسوڵی گشتی وڵاتی یۆنان لە هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، لە مەڕاسیمێکدا لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر، هێڵێکی نوێ ی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان شاری هەولێر و شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی یۆنان کرایەوە.

بابەتێکی پەیوەندیدار