ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/4/14، بە سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆی تیشك، لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر، یەکەمین کۆنفڕانس لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوام بۆ شاری هەولێر سازدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.
بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، لاوەند شێخ مەموندی و سالار سەڵاح خۆشناو، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، یەکەمین رۆژی ئەم کۆنفڕانسە دەستی بە کارەکانی کرد.
لە میانی بەڕێوەچوونی یەکەم رۆژی ئەم کۆنفڕانسە، چەندین وتار تایبەت بە پەرەپێدانی بەردەوامی شاری هەولێر و پتشگیری کردنی لە گشت سێکتەرەکان لە لایەن بەرپرسانی بەشداربوو خوێندرانەوە.