×

بابل شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بەشداریان کرد لە کۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنان

لەسەر داوەتنامەی فەرمی پارێزگاری بابل (عەدنان فەیحان ئەلدلێمی)، رۆژی شەممە، 2025/4/12، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کە پێکهاتبوون لە، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور، حاجی ئیبراهیم گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و عومەر خدر، بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی ژوور، بەشداریان کرد لە کۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنان لە پارێزگای بابل.
لەم کۆڕبەندە 400 هەلی وەبەرهێنان خرانە روو لە سێکتەری جیاواز. لە پەڕاوێزی بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە شاندی ژوور، چاوی کەوت بە عەدنان فەیحان ئەلدلێمی، پارێزگاری بابل، بەڕێزیان بە گەرمی پێشوازی لە شاندی ژوور کرد، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری کردنیان لەم کۆڕبەندە دەربڕی، هانی وەبەرهێنەرانی کوردستانی دا بەشداربن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بابل، لە کۆتایی دیدارەکە، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور، دیاریەکی پێشکەش بە پارێزگاری کرد.
هەر لە میانی ئەم کۆڕبەندە، شاندی ژوور چاوی کەوت بە عەبدولجەلیل ئەلشوجەیری، سەرۆی دەستەی وەبەرهێنان لە پارێزگای بابل، خۆشحاڵی بە بەشداری کردنیان دەربڕی و سەرسامی خۆی نیشاندا بەو ئاوەدانیەی کە لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە و جەختی کردەوە لە بەشداربووانی وەبەرهێنەرانی کوردستان کە ئەزموونێکی باشیان هەیە لە ئاوەدانکردنەوە لە پڕۆژەکانی بابل، بۆ ئەم مەبەستە وا بڕیارە لە داهاتوو شاندێکیان سەردانی شاری هەولێر بکەن.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکە کامەران سەڵاح باجگر، دیاری پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.
لە کۆڕبەندەکە شاندی ژوور چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشداربووان ئەنجام دا.

بابەتێکی پەیوەندیدار