×

ئەنجومەنی کاری هیندستان - کوردستان دامەزرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/4/9، لە هۆتێل رادیسۆن لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەت، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سالار سەڵاح خۆشناو، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، موهیت سینگڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی پێشخستنی بازرگانی هیندستان، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بازرگانانی وڵاتی هیندستان، رێوڕەسمی واژووکردنی دامەزراندنی ئەنجومەنی کاری هیندستان - کوردستان بەڕێوەچوو.
لە میانی ئەم رێوڕەسمەدا، چەندین وتار لە لایەن ئامادەبووانەوە تایبەت بە پرسی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی هیندستان و هەرێمی کوردستان خوێندرانەوە، جەخت لە پتەوکردنی زیاتری ئەم پەیوەندیانە کرانەوە.

بابەتێکی پەیوەندیدار