×

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی (مەزاری نەمران)یان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/4/10 شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە پێکهاتبوون لە کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوبەر و کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە دەڤەری بارزان و لە لایەن شێخ خەڵات شێخ عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری مەزارگەی نەمران پێشوازیان لێکرا، شاندی ژوور بە دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی سورەتی فاتیحە، پەیمانی سۆز و وەفاداریان بۆ رێبازی بارزانی نەمر دووپات کردەوە.
پاشان کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور لە وتەیەکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ کە سەردانی مەزاری نەمران دەکەین دڵمان پڕ دەبێت لە ماناکانی وەفاداری و کوردایەتی.
رێبازی بارزانی نەمر، رێبازی کوردایەتی و دادپەروەری و بڕوابەخۆبوونە.
وتیشی؛ لەم هەل و مەرجەی ئێستا ئالنگاریەکان زۆرن بەڵام ئەگەر پابەندبووین بە رێبازی بارزانی نەمر ئەوە دڵنیابن سەرکەوتنی یەکجارەکی نزیکە.

بابەتێکی پەیوەندیدار