ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/3/27، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران محەممەد ساڵح و حاجی ئیبراهیم گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە د. زیاد حوسێن گەردی، لە دیاسپۆڕای کوردستانی کە نوێنەرایەتی چەند رێکخراوێکی پۆڵەندی دەکات.
ئامانجی سەردانەکە، رێکخستی هەماهەنگی بازرگانی نێوان وڵاتی پۆلەنداو هەرێمی کوردستان، سازدانی چەند چالاکیەکی بازرگانی نێوان هەردوولا لەوانە هاتنی شاندێکی کۆمپانیاکانی پۆلەندا بۆ هەرێمی کوردستان و سازدانی کۆڕبەندی ئابووری پۆڵەندی - کوردستانی هەروەها هەماهەنگی نێوان رێکخراو و دامەزراوە ئابووری بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا.
کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پيشەسازی هەولێر، دەستخۆشی لەکارو چالاکیەکانی کرد و هەموو پشتیوانی خۆیان نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی.