ەمڕۆ چوارشەممە، 2025/2/19، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، پێشوازیان کرد لە شاندێکی دەزگای خێرخوازی و مرۆیی ئاڵتون.
لە سەردانەکەیان شاندی میوان، خەڵاتی ڕێز و پێزانینی دەزگاکەی پێشکەش بە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی کرد بەرامبەر کارە مرۆیی و خێرخوازیەکانی.
لە لایەن خۆیەوە کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژوور، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.