بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كان و ئاسانكارى كردن بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانيا كوردستانيه‌كان له به‌نده‌رى مێرسين، ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشوازى له هه‌ردوو شاندى كۆمه‌ڵه‌ى (TISIAD) و به‌نده‌رى مێرسين كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19/2/2025، به ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌روه‌ر كه‌مال هاوارى، بريكارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى، كه‌ريم سلێمان، بريكارى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر و مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و ژماره‌يه‌ك له بازرگانان، خاوه‌ن كۆمپانيا و به‌ڕێوبه‌رانى گشتى به‌شێك له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت، ديدارێكى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازكاران و پياوانى خاوه‌نكارى توركى – عێراقى (TISIAD) و به‌نده‌رى شارى مێرسين به سه‌رۆكايه‌تى محه‌ممه‌د ساڵح، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى (TISIAD)، به ياوه‌رى به‌رپرسى به‌شى بازرگانى له كۆنسوڵخانه‌ى گشتى توركيا له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى به‌نده‌رى مێرسين و كۆمپانيا و بازرگانانى توركيا، به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تاى ديداره‌كه وتار‌ى به‌خێرهێنان له لايه‌ن كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر، جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشكه‌شكرا، خۆشحاڵى خۆى به له ئه‌ستۆگرتنى رێكخستنى ئه‌م ديداره ده‌ربڕى.
جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى: نکۆڵی لەوە ناکرێت کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ئابووری بەرچاوی هەیە چ وەك بازاڕەکی سەرەکی بۆ کاڵاکانی تورکیا یانیش وەك دەروازەیەك بۆ ناردنی کاڵای تورکیا بۆ بەشەکانی تری عیراق، ئەمە سەرەڕای پەیوەندی دێرین لە نێوان هەردوولا.
جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و توركيا تا كۆتايى ساڵى 2024، 17 مليار دۆلار بووه، 14 مليار دۆلار هه‌نارده‌ى كاڵاى توركى بووه بۆ هه‌موو عێراق له‌و بڕه‌ش 20-25% به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه.
كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر، وتى له شارى هه‌ولێر 1064 لقى كۆمپانياى توركى هه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌رى به‌هێزى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌ردوولايه.
پاشان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد، له وته‌كه‌يدا تيشكى خستى سه‌ر په‌يوه‌ندى به‌هێزى شارى هه‌ولێر و پارێزگاكانى وڵاتى توركيا، رايگه‌ياند: كه په‌يوه‌نديه‌كى پته‌و هه‌يه له نێوانيان خۆشحاڵى خۆى نيشاندا كه ئه‌م په‌يوه‌نديه له‌سه‌ر كارى بازرگانيش ره‌نگى داوه‌ته‌وه، رۆژ به رۆژيش په‌يوه‌نديه‌كان پته‌وتر ده‌بن.
پارێزگارى هه‌ولێر هيواى خواست كه ئاسانكارى زياتر بۆ بازرگانانى هه‌ردوولا بكرێت و ده‌ستخۆشيشى له ژوورى بازرگانى هه‌ولێريش كرد بۆ رێكخستنى ئه‌م ديداره.
له ديداره‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له بريكارانى وه‌زاره‌تى پيشه‌سازى و كشتوكاڵ به جيا وته‌يان پێشكه‌شكرد، له وته‌كانيان هيواى پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كانيان خواست و ئاماده‌يى خۆيان نيشاندا بۆ ئاسانكارى و به‌هێزكردنى په‌يوه‌نديه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا شاندى ميوان خۆشحاڵى خۆيان به‌م سه‌ردانه نيشاندا و سوپاسى هه‌ماهه‌نگى و رۆڵى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێريان كرد، كه هه‌ميشه هاوكاريان بووه له رێكخستنى ديدارى بازرگانى و پته‌وكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان.
شاندى ميوان له وته‌كانيان هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكاريه‌كيان بۆ كۆمپانيا و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان نيشاندا كه كاڵاكانيان له رێگاى به‌نده‌رى مێرسينه‌وه هاورده‌ى وڵاتى عێراق ده‌كه‌ن.
دواتر سه‌رۆكى په‌يوه‌نديه‌كانى به‌نده‌رى مێرسين له رێگه‌ى نمايشكردنى كورته ڤيديۆيه‌ك و پرێزنته‌يشنێك، به‌شه‌كان و تواناكانى به‌نده‌ره‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و داتاكانى خسته‌روو.
له كۆتايى ديداره‌كه بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانيا خۆماڵيه‌كان راو بۆچوونى خۆيان له‌سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره و گرنگترين ئه‌و كۆسپانه‌ى كه هاتۆته پێشيان بۆ شاندى ميوان باسكرد و هيوايان خواست بتوانن چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ن شۆفێرانى بارهه‌ڵگرى هه‌رێمى كوردستان رێگه‌يان پێ بدرێت بۆ به‌نده‌رى مێرسين بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵاكان به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمى كوردستان.