×

لە شاری هەولێر کۆنفڕانسێکی زانستی دەربارەی پاراستن و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاو سازکرا

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لەسەر رێگاکانی پاراستنی ئاو و چۆنیەتی بەکارهێنانی لە کشتوکاڵ و ئاودێریدا، ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/2/17، لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی سالار سەڵاح خۆشناو و شیرین یەحیا خەلیل، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومەت و مامۆستا و پسپۆڕان، کۆنفڕانسێکی زانستی دەربارەی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پۆلیتەر لە بواری ئاودێریدا لە کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی ژینگە، بە هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و کۆمپانیای (FARMERS) سازکرا.
لە کۆنفڕانسەکەدا چەندین وتار لەسەر ئەم بابەتە و گفتوگۆی زانستی ئەنجامدرا.

بابەتێکی پەیوەندیدار