بەغدا
کۆبوونەوەی خولی ئاسایی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق سازکرا
ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/1/27، بە سەرۆکایەتی عەبدولرەزاق ئەلزوهەیری، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و بە ئامادەبوونی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی گشت پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی خولی ئاسایی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق ژمارە (13/37) لە شاری بەغدا سازکرا.
لە کۆبوونەوەکە، چەند تەوەرێکی تایبەت بە سێکتەری بازرگانی گشت شارەکان و چالاکی ژوورەکانی بازرگانی خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
هەروەها کێشەی بازرگانان بە ئامانجی چارەسەرکردنیان خرایە بەر باس.