×

کونسوڵی گشتی نوێی وڵاتی ئێران، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دەکات

کونسوڵی گشتی نوێی وڵاتی ئێران، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/1/26، گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر جێگری سەرۆکی ژوور، ئیبراهیم محەممەد گەردی، حاجی فەیسەڵ گەردی و رەشید مستەفا میرخان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری، پێشوازیان کرد لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی نوێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
دوای بەخێرهێنان گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، پیرۆزبایی لە کونسوڵ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لە دیدارێکدا، هەماهەنگی نێوانیان و پێکەوە کار کردن بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان هەردوولا.
هەروەها کارئاسانی بۆ بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و خاوەنکارانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر ک

بابەتێکی پەیوەندیدار