×

لە مەڕاسیمێکدا مۆدێلی نوێ ی دوو جۆر ئۆتۆمبێل نمایشکران

لە شاری هەولێر
لە مەڕاسیمێکدا مۆدێلی نوێ ی دوو جۆر ئۆتۆمبێل نمایشکران
ئەمڕۆ شەممە، 2025/1/25، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. ئاراس خۆشناو، بەرپرسی رێکخراوە پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و حزبی، بازرگانان، خاوەنکاران و خاوەن کۆمپانیا و کەسایەتی، کۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆڕسی ئەمریکی لە کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر لە مەڕاسیمێکدا مۆدێلی نوێ ئۆتۆمبێلەکانی ( GMC ACADIA و CHEVROLET TRAVERSE) 2025 نمایشکرد، لە مەراسیمەکەدا وردەکاری تەواوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئامادەبووان شیکرانەوە.

بابەتێکی پەیوەندیدار