ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/10/26، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور و بە یاوەری حاجی فەیسەڵ گەردی و کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر، بەشداربوون لە رێوڕەسمی ناساندن و بە بازاڕ کردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئۆلیڤ گاردن).
لە میانی رێوەرەسمەکەدا، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوور، (ئۆلیڤ گاردن)ی بە پڕۆژەیەکی ناوازە و سەردەمیانە وەسف کرد، وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوبەر و ستافی پڕۆژەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پڕۆژەی (ئۆلیڤ گاردن) پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە، پێکهاتووە لە چەندین ڤێلا بە رووبەری جیاواز و سەردەمیانە، دەکەوێتە سەر شەقامی 150م شاری هەولێر.