لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شاری قاهیرە و بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 2025/10/24، خەلیل گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، سەردانی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە لایەن شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەب پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا، پرسی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان وڵاتی کۆماری میسر و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر کرا.