×

قاهیرە گەورەترین پێشانگای خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل لە ئەفریقیا کرایەوە

ئەمڕۆ هەینی، 2025/10/24، خەلیل گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بەشداربوو لە رێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی خزمەتگوزاری دوای کڕینی ئۆتۆمبێل لە شاری قاهیرە لە وڵاتی میسر.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەکە، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی لە میسر، نوێنەری نوێنەری رێکخراوە ئابووریەکان، نێردەی وڵاتان ئامادەبوون، پێشانگاکە بە بەشداری 350 کۆمپانیا و بە چەندین کەرتی جیا جیا، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە میانی بەشداری کردنی، خەلیل گۆران، ئەندامی ژوور، بەشە جیاوازەکانی پێشانگاکەی بەسەر کردەوە، چەندین دیداری لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدا، هانی دان کە هاوشێوەی ئەم پێشانگایە، بەشداربن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر و هەوڵی کردنەوەی لقی کۆمپانیاکانیان بدەن. هەروەها لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئوسامە پاشا، ئەمینداری گشتیی یەکێتی ژوورەکەنی بازرگانی میسر، پرسی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان لە نێوان هەردوو ژوور و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیەی تاوتوێ کرد.

بابەتێکی پەیوەندیدار