ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/10/13، لە رێوڕەسمێکدا لە هۆتێل رادیسۆن لە شاری هەولێر، شیرین یەحیا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حکومی و نوێنەرایەتی وڵاتان، رێوڕەسمێك بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی ئەمیرە نەبیل، کونسوڵی گشتی کۆن و دەستبەکاربوونی مەهاوجەلالەددین، کونسوڵی گشتی نوێ ی میسر لە شاری هەولێر، سازکرا.
لە رێوڕەسمەکەدا، شیرین یەحیا خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ستایشی ئەرك و هەوڵ و چالاکیەکانی کونسوڵی کۆنی کرد و دەستخۆشی لێکرد کە رۆڵی کارای هەبووە لە پێشخستنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی میسر و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتووی، هەروەها بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێ ی کرد و پاڵپشتی و هەماهەنگی ژووری بۆ دووپات کردەوە لە ئەرکەکەیدا.