ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13/10/2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونى گه‌يلان حاجى سه‌عيد، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، كامه‌ران محه‌ممه‌د ساڵح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و جێگرانى پارێزگار، پێشوازيان له شاندێكى باڵاى پارێزگاى شه‌رناخى توركيايان كرد.
شاندى ميوان پێكهاتبوون له بيرۆل ئێكچ، پارێزگارى شه‌رناخ، عوسمان چه‌ليش، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى شه‌رناخ، عومه‌ر فاروق، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى جزيره و سه‌رۆكى شاره‌وانى و ژماريه‌كى تر له به‌رپرسانى ئه‌و پارێزگايه.
له سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى ميوان، كه كونسوڵى گشتى توركيا له هه‌ولێر ياوه‌ريان بوو، به گه‌رمى پێشوازيان لێكرا، له دانيشتنێكدا كه له ديوانى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تيشك خرايه سه‌ر په‌يوه‌نديه بازرگانى، كلتوريه‌كانى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و شه‌رناخ.
بيرۆل ئێكچ، پارێزگارى شه‌رناخ وتى: ئێمه په‌يوه‌نديه‌كى پته‌ومان هه‌يه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له گشت بواره‌كان، جه‌خت له پته‌وى زياترى په‌يوه‌نديه‌كانمان ده‌كه‌ينه‌وه، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووش داوه‌تنمايه‌كيان پێشكه‌ش به پارێزگار و ئامده‌بووان كرد بۆ سه‌ردانى شه‌رناخ.
عوسمان چه‌ليش، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى شه‌رناخ رايگه‌ياند: له رووى ئاڵوگۆڕى بازرگانيه‌وه په‌يوه‌نديه‌كان به‌ره‌و پێش چوون و هه‌وڵى زياتر بۆ به‌ره‌و پێشچوونى ئه‌م په‌يوه‌نديه ده‌ده‌ين، كارده‌كه‌ين بۆ پێشخستنى گشت سێكته‌ره‌كان به تايبه‌ت سێكته‌رى گه‌شتوگوزار له نێوان هه‌ردوولا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه نيشاندا، پارێزگارى تيشكى خسته سه‌ر په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كان له نێوان هه‌ردوولا و به په‌يوه‌نديه‌كى سه‌ركه‌وتوو وه‌سفى كرد.
پارێزگارى هه‌ولێر وتى: به‌هۆى كه‌لتورى هاوبه‌ش له نێوانمان، توانيومانه گشت سێكته‌ره‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ين.
گه‌يلان حاجى سه‌عيد، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، تيشكى خسته سه‌ر رێژه‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانياكانى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، هيواى خواست كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى تريش رووبكه‌نه هه‌ولێر و ئێمه‌ش وه‌كو ژوور له چوارچێوه‌ى رێنماييه‌كان هاوكار و پاڵپشتيان ده‌بين.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه، كێشه و گرفتى ده‌روازه‌كان و بازرگانان خرايه روو به ئامانجى چاره‌سه‌ركردن و به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌نديه‌كان.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماده‌بووان ياوه‌رى شاندى ميوانيان كرد بۆ سه‌ردانى كردنى قه‌يسه‌رى بازاڕ و قه‌ڵاى هه‌ولێر.