لەسەر بانگهێشتی سەنتەری قاهیرەی نێودەوڵەتی بۆ ناوبژی بازرگانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/10/13 د. سەڵاحەددین ئەحمەد، راوێژکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداربوو لە کۆنفڕانسی (ایام تحکیم المصرية) تایبەت بە ناوبژی بازرگانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ لەم بوارە لە وڵاتی میسر و چەند وڵاتێکی عەرەبی و بیانی، لە شاری قاهیرە لە وڵاتی میسر سازکرا.
لە رۆژی یەکەمی ئەم کۆنفڕانسە، چەند پەنێلێك سازکران ، تایبەت بە پێشبینیکردنی دابەزینی ناوچەیی و گەشەسەندنی ئابووری، حوکمڕانی و سیستەمی جیهانی نوێ، جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئاشتکردنەوەی بیانی و حوکمەکانی دادگاکانی بیانی لە میسر و گفتوگۆ لەسەر لیژنەی یاسای کۆنسۆلیا ئینتەرن.
شایانی باسە ئەم کۆنفڕانسە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین تەوەر و بابەتی تایبەت بە ناوبژی بازرگانی تێیدا گەنگەشە دەکرێت، ئامانج لە بەشداری کردنی راوێژکاری ژوور لەم کۆنفڕانسە، وەرگرتنی سوود و ئەزموونە بۆ دامەزراندنی سەنتەری ناوبژی بازرگانی لە شاری هەولێر.