رۆژی 2025/6/12، ئیبراهیم محەممەد ئاغا و رەشید مستەفا میرخان سەردانی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و کانزاکانی شاری ئورمیەیان کرد، لە لایەن سەمەد حەسەن زادە، سەرۆکی ژووری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران و قاسم کەریمی، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئورمیە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەك لە ژوورەکانی بازرگانی، سلێمانی، هەڵەبجە، هەکاری، وان و ژمارەیەکی تری ژووری بازرگانی شارەکانی وڵاتانی ناوچەکە و چەند یەکێتی و رێکخراوێکی ئابووری و بازرگانی ئامادەبوون، باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچەکە و ئاڵوگۆڕی شاندی بازرگانی و بەشداریکردنی کۆمپانیاکان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان کرا.