رۆژی2025/6/9، بە بەشداری لاوەند شێخ مەموندی و شیرین یەحیا خەلیل، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بە یاوەری شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شڤان عەبدولرەحمان، ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان، کۆڕبەندی ئابووری هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکە، بەشداربووان لە ژوور، سەردانی سەنتەری پەرەپێدانی باخداریان کرد و بەشەکانیان بەسەر کردەوە، لە میانی سەردانەکەیان، چاویان کەوت بە ژمارەیەك لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی هۆڵەندی، هانیان دان بۆ س